هەولێر.. کۆبوونەوەیەکى فراوانى سنوورى لقەکانى پارتی و بەرپرسانی یەکەگارگێڕیی و فەرمانگەکان ئەنجامدرا

هەولێر..  کۆبوونەوەیەکى فراوانى سنوورى لقەکانى پارتی و بەرپرسانی یەکەگارگێڕیی و فەرمانگەکان ئەنجامدرا

هەولێر..
کۆبوونەوەیەکى فراوانى سنوورى لقەکانى پارتی و بەرپرسانی یەکەگارگێڕیی و فەرمانگەکان ئەنجامدرا

رۆژی سێ شه ممه 2024.2.13، بەسەرپەرشتى د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتى لە هەولێر و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسانی لقەکانى پارتى لە سنووریی پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ کارگێڕ و ئەندامانى لقەکان و بەرپرسانى لیژنەی ناوچە و ڕێکخراوەکانى پارتى و قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و بەرپرسانى یەکە ئیداری و کارگێڕییەکان و سەرجەم بەڕێوەبەرانى دام و دەزگا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر دواین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بابەتی مووچە و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم.

پاشان ئاماژە بە سیاسەتی کارگێری و ئیداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، کە لە ئەولەویەتی کارەکانی پاراستن و بەردەوامیدانە بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ماف و بەرژەوەندی و خزمەتکردن و ڕێزگرتنە لە هاوڵاتیان.

لە کۆتایشدا، جەخت لەوە کرایەوە کە هاوڵاتیان لە ئەولەویەتى کارەکانە و شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت، ئەوەش ئەرکى کادیرانى حزب و سەرجەم بەڕێوەبەرانى دام و دەزگا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانە بەیەکەوە بە بەرنامە و پلانی تۆکمە، کاربکەن بۆ زیاتر خزمەتکردنیان.