ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێورەسمى ئاڵوگۆڕی بەرپرسی لقى16ى پارتى دیموکراتى کوردستان بەڕێوەچوو و "ئارى نانەکەلى" وەک بەرپرسى لقى16 دەستبەکاربوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.14، لەبارەگاى لقى16ى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتى لە هەولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و سەنگەرکانەبی، بەرپرسی لقی23 و ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24 و کارگێڕ و ئەندامانى لقەکان و ژمارەیەکى تر لە قائیمقام و بەرپرسانى یەکە کارگێڕى و ئیدارییەکانى سنوورەکە، ڕێورەسمى ئاڵوگۆڕی بەرپرسی لقى16ى پارتى دیموکراتى کوردستان بەڕێوەچوو و "ئارى نانەکەلى" وەک بەرپرسى لقى16 دەستبەکاربوو.