هەولێر …. بەسەرکردنەوەی تیمە خزمەتگوزاریەکان لە گەرەکی سێتاقان
هەولێر ….
بەسەرکردنەوەی تیمە خزمەتگوزاریەکان لە گەرەکی سێتاقان
ئەمشەو 15-2-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەند و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری بەرگری شارەستانی و بەرێوەبەری ئاوو ئاوەرۆی هەولێر ؛ تیمەکانیان لە گەرەکی سێتاقانیان بەسەر کردەوە کە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە سەرباری تەواوی ئامادەکاریەکانی تیمەکانی خزمەتگوزاری و شارەوانی، رێژەیەکی زۆر لە ئاوی باران کۆبووەوە…
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە گوێبیستی گرفتەکان بوو، تاکیدی لەسەر پێشکەشکردنی زیاتریخزمەتگوزاریەکان کردەوە.
هەر ئەم ئێوارەیە پارێزگاری هەولێر لە گەرەکی سەیداور بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند 20 ملیم باران لە نەینەوا باری كە هەمان ئەو بڕە بوو لە هەولێر باری، لە نەینەوا لافاو شارەكەی گرتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو خزمەتانەی حكومەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و رێكارەكانی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی لافاو گرتییە بەر كە لەماوەی ساڵی رابردوودا (42 ملیار دینار) لەلایەن حكوومەتەوە خەرج كراوە بۆ ئەم مەبەستە، لە هەولێر زیانەكانی كەم بوون و ئەوەی روویشی دا لە پردی سەیداوە ئاسایی بوو.
پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، چوار شوێن ماوە سەرەرای هەموو ئەو پرۆژانەی ئەنجامدراون، مەترسیی روودانی لافاویان تا ئێستەیش هەیە، بەڵام لە چاو پێشتر كەمترە و ئەم چوار شوێنەش بەردەوامیی مەترسیی لافاویان لە هەولێر لەسەر ماوە، یەكێكیان گەڕەكی سەیداوەیە، دووەمیان گەڕەكی گڵكەند و بەرزەپردی شەهید ئەكرەم مەنتك و بەرزەپردەكەی نزیك فاملی مۆڵ.