کۆبوونەوەیەک لە بارەى کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدرا
کۆبوونەوەیەک لە بارەى کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.2.18، د.پشتیوان سادق، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و د.ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەى کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تەئکید لە گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان کرایەوە لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان، بۆ ئەومەبەستەش پلان و بەرنامەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2024 خرایە ڕوو و ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە ناوەندى قەزا و گوند و ناحیەکان بەیەکسانی جەختی لەسەر کرایەوە بەتایبەتى لەو شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوەڕ لێدانەوەى زیاتر هەیە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕێزگرتنە لە هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی ئاسانکارییە لە ڕاییکردنی مامەڵە و کاروبارەکانیان لە دام و دەزگاکانی حکومەت کرایەوە، هەروەها تیشک خرایەسەر کارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان.