لە هەولێر.. یادی (23) ساڵەی شەهیدكردنی فەڕەنسۆ هەریری كرایەوە

لە هەولێر.. یادی (23) ساڵەی شەهیدكردنی فەڕەنسۆ هەریری كرایەوە

لە هەولێر..
یادی (23) ساڵەی شەهیدكردنی فەڕەنسۆ هەریری كرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.2.18 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و رامی نوری عۆدیش، قائیمقامی قەزایی عەنکاوە و د.ئاراس خۆشناو، بەرپرسی ڕێکخراوە پیشییەکان و سکرتێر و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی لاوان و قوتابیان و ئافەتان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی حزبی و حکومی، لەسەر شەقامی 60 مەتری و لە نزیك مزگەوتی سپی شاری هەولێر یادی (23) ساڵەی شەهید كردنی تێكۆشەری كورد (فەڕەنسۆ هەریری) كرایه‌وه‌.

تێكۆشەری كورد (فەڕەنسۆ هەریری) لە بەرەبەیانی 18ی شوباتی 2001 لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا شەهید كرا، ئەمڕۆش لە مەراسیمی یادكردنەوەکەیدا ئامادەبووان گوڵیان لە شوێنی شەهید بوونی شەهید (فەڕەنسۆ هەریری) دانا و ڕێز و وەفایان بۆ خەبات و تێكۆشانی نیشاندا.