دواى ئەو شەپۆلە باران بارینە بەهێزەی سنووری پارێزگاى هەولێری گرتەوە، لە سەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر، دەستیانکرد بە پاککردنەوە و پڕکردنەوەى بەشێکى زۆرى رێگاکانى دەرەوەى شار

دواى ئەو شەپۆلە باران بارینە بەهێزەی سنووری پارێزگاى هەولێری گرتەوە،  لە سەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر، دەستیانکرد بە پاککردنەوە و پڕکردنەوەى بەشێکى زۆرى رێگاکانى دەرەوەى شار

دواى ئەو شەپۆلە باران بارینە بەهێزەی سنووری پارێزگاى هەولێری گرتەوە، لە سەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر، کەرت و تیم و تیمەکانی چاودێری دەستەی پردەکان و تیمە گەڕۆکەکانی بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى ڕێگا و بانى هەولێر بە هەماهەنگى تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانیەکان، دەستیانکرد بە پاککردنەوە و پڕکردنەوەى بەشێکى زۆرى رێگاکانى دەرەوەى شار کە بەهۆی بەخوری و زۆری بارانەوە رووچوون و ببونە هۆی ئاستەنگى هاتووچۆ لە بەردەم هاولاتییان و شوفێران، لەوانە:-
- رێگای تەندورە_دەلوگول.
- رێگای هەورازە نەفتە_گۆمەسپان.
- رێگای حوجران_قەلاسنج_دەربەند.
- رێگای ناوکەندان_سەرکەندى خەیلانی_رەزگە.
- رێگای هیران_شەقلاوە.
- رێگای ئەسپیندارە_مامەجەلکە.
- رێگای شقلاوە_کۆرێ.
- رێگای گوندەکانی شەرەبۆتى گەورە_شەرەبۆتی بچووک_کلاورەش.
- رێگای بەستۆڕە_هەنارە.
- رێگای حوجران_ماوەران_میراوە.
- رێگای کۆمەلگای شاخۆلان.
- رێگای شەمامک_گوێر.
- رێگای گوندی باستام.
- رێگای گوندی دووسەرەى جبار.
- رێگای خەبات_سفەیە.
- رێگای دووسایدی باسرمە.