لەسالیادی شەهیدی سەرکردە فرەنسۆ هەریری، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی كرایه‌وه
لەسالیادی شەهیدی سەرکردە فرەنسۆ هەریری، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی كرایه‌وه
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 18_2_2024 لە ساڵیادی شەهیدی سەرکردە مامۆستا فڕەنسۆ هەریری، بەچاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسان، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به وێنەکانی شەهیدی سەرکردە فڕەنسۆ هەریری، بۆ وێنه‌گری فۆتۆگرافەر مه‌حمود هه‌ولێری كرایه‌وه. وێنه‌كان گوزارشتیان له له كۆششی ماندوو نه‌ناسانه‌ی مامۆستا فڕەنسۆ هەریری ده‌كرد، كه له وێستگه‌كانی خزمه‌ت و خه‌باتی خۆیدا بێ وچان هه‌وڵی بۆ ده‌داو هه‌موو كاته‌كانی خۆی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ته‌رخان كردبوو.
هەر لەو یادەدا کتێبی (یادگارییەکانی شارەکەم)، کە تایبەت بوو بە شەهید فڕەنسۆ هەریری بە دیاری دابەشی سه‌ر ئاماده‌بووان كرا کە لەسالی 2012 چاپ کراوبوو.