پارێزگارى هەولێر، سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و یەکێتى لاوانى کرد
پارێزگارى هەولێر، سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و یەکێتى لاوانى کرد
بۆ بەرز ڕاگرتنى (71)مین ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان، ئەمرۆ یەکشەممە 2024.2.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و یەکێتى لاوانى کرد.
پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی ئاراستەى سکرتێرى یەکێتى لاوان و سکرتێرى یەکێتى قوتابیان و ئەندامانى هەردوو رێکخراوەکەى کرد و هیواى خواست وەک هەمیشە رۆلى پیشەى و زانستى و رێکخراوەییان بەگیانى نەتەوەیى و هەستى نیشتمان پەروەرى و رێبازى بارزانى نەمر کە دامەزرێنەرى هەردوو رێکخراوەکە بووە لە پێناو خزمەت کردنى قوتابیان و لاوانى کوردستان بەگشتى گۆش بکەن، هاوکات پارێزگارى هەولێر هەموو پاڵپشتیەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ هەردوو ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.