لە هەولێر … چلەی ماتەمینی هەڵگری میدالیای بارزانی "عوسمان هەژار" بەرێوەچوو

لە هەولێر … چلەی ماتەمینی هەڵگری میدالیای بارزانی

لە هەولێر …
چلەی ماتەمینی هەڵگری میدالیای بارزانی "عوسمان هەژار" بەرێوەچوو

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2024.2.19، به‌ ئاماده‌بوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی و د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی لە هه‌ولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی2 و چنار سەعد عەبدوڵڵا و چیا هەرکی، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ژماره‌یه‌كی دیکە له‌ به‌رپرسان و فه‌رمانده‌ و بنه‌ماڵه‌ و کەس و کار و هەڤاڵانی، لە هۆڵی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی، لە ڕێورەسمێکدا چلەی ماتەمینی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و هەڵگری میدالیای بارزانی "عوسمان هەژار" به‌رێوه‌چوو.

لە ڕێورەسمەکەدا جگە لە وتاری بنەمالەی خوالێخۆشبوو، چەند وتارێکی دیکە پێشکەشکرا و باس لە ڕۆڵ و خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و دڵسۆزی و کوردپەروەری ئەو فەرماندەیە کرا لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.