پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسى نووسینگەى ئاژانسى هەماهەنگى و هاریکارى تورکیا لە عێراق کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسى نووسینگەى ئاژانسى هەماهەنگى و هاریکارى تورکیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە ئوغزخان دینلەر، بەرپرسى نووسینگەى ئاژانسى هەماهەنگى و هاریکارى تورکیا (TIKA) لەعێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دواى ئەوەى جەخت لە بەرە و پێشبردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرایەوە، گفتوگۆ لە بارەى ئامانج و مەبەستى ئاژانسى ناوبرا و کرا و بەشێک لەو کارو و پڕۆژانەى کە لە تواناى ئاژانسى ناوبراو داهەیە ئەنجامیانبدات لەسنووری پارێزگای هەولێر خرایە ڕوو.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنانى، خۆشحاڵى خۆى بەسەردانیان بۆ پارێزگا و شارى هەولێر نیشاندا و دەستخۆشى لە ئاژانسى (TIKA)ى وڵاتى تورکیاش کرد بۆ هەموو ئەو کارانەى لە ماوەى ڕابردوودا لە عێراق ئەنجامیانداوە، هیواى خواست ئاژانسى ناوبراو ڕۆڵى زیاتریان هەبێت و کار و پڕۆژەى زۆرتر لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان ئەنجامبدەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و پاڵپشتی و هەماهەنگیەکى پارێزگاى هەولێرى نیشاندا.
لە کۆتاییدا، بەرپرسى نووسینگەى ئاژانسى هەماهەنگى و هاریکارى تورکیا (TIKA) لە عێراق، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێرکرد بۆ پێشوازى و هەموو ئەو هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی کە بۆ سەرخستنى کارکردنیان لە هەولێرى پایتەخت پێشکەشیان دەکات.