باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق … حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی هەنگاوی گرنگی بە ئاراستەی گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام ناوە و ژاپۆن پشتیوانی تەواوی لێدەكات

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق …  حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی هەنگاوی گرنگی بە ئاراستەی گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام ناوە و ژاپۆن پشتیوانی تەواوی لێدەكات

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق …

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی هەنگاوی گرنگی بە ئاراستەی گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام ناوە و ژاپۆن پشتیوانی تەواوی لێدەكات.

ئەمشەو یەکشەممە رێکەوتی 20-2-2024 بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆك بارزانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسی و دبلۆماتکاران و پیاوانی کار ، لە بۆنەیەكی تایبەتدا لە هەولێری پایتەخت، کە لەلایەن کونسلگەری ژاپۆن رێکخرابوو. فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگه‌یاند :هەرێمی كوردستان رێگەی دوور و درێژی بڕیوە تا گەیشتووەتە ئەم دۆخە سەقامگیر و پێشكەوتوەی ئێستا تێیدایە ..
هه‌روه‌ها گوتی: ژاپۆن وەك دۆستێكی راستەقینە هەموو كات پشتیوانی كوردستانی كردووە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی خۆشگوزەران و ئاسایش و ئارامی هەبێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەدڵنیاییەوە هاوكار و پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەرێز سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەكەین بۆ بەدیهێنانی گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام، سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەكان.
فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌، ژاپۆن ئامادەیە بۆ هاوكاریكردنی كوردستان لە پەرەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتیدا، بۆئەوەی پەیوەندییەكانمان زیاتر بەهێز بن. ئەمساڵ بۆ ئێمە ساڵی ئەژدیهایە لەسەر پشتی ئەم ئەژدیهایە زۆر بەرزتر دەفڕین. چاوم لەوەیە پێكەوە داهاتوویەكی گەشتر و باشتر بۆ كوردستان ببینین .