لە هەولێر .. كۆنفرانسێکی تایبەت بە پێكەوە ژیان بەڕێوەچوو
لە هەولێر ..
كۆنفرانسێکی تایبەت بە پێكەوە ژیان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.22، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و د.عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و د.جەمیل عەلی، ڕاگری کۆلێژ و مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، حەوتەمین كۆنفرانسی کۆلێژی ناوبراو لە ژێرناونیشانی "پێكەوە ژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە ڕابردوو و ئێستادا" لە هەولێر بەڕێوەچوو.
تێیدا جەخت لە پاراستنی ئەو پێكەوە ژیانی ئاینی و كۆمەڵایەتییە كرایەوە كە لە دێر زەمانەوە لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی بەرقەرارە و بەو هۆیەشەوە کوردستان بۆتە مەڵبەندی پێكەوە ژیان لە سەرتاسەری عیراق و ناوچەکە و هەموو جیهان.