بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەولێر.. پیشانگایەکی تابلۆی هۆشیاری ژینگەیی کرایەوە
بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەولێر..
پیشانگایەکی تابلۆی هۆشیاری ژینگەیی کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.22، بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەولێر، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسای حزبی و حکومی و چالاکوانانی ژینگە پارێزی، لە ژێر ناونیشانی"هەموومان بۆ ژینگە، ژینگەش بۆ هەمووان" ڕێکخراوی ئاڤیاری ھۆشیاری ژینگەیی بە هەماهەنگی لایەنە ژینگەیەکانی هەولێر، پیشانگایەکی تایبەتی تابلۆی هۆشیاری ژینگەیی کردەوە.
پارێزگاری هەولێر، وێڕایی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و بەشدارانی پیشانگاکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.