پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی بابل و ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی بابل و ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە کرد
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2024.2.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی له د.حه‌سه‌ن مه‌ندیل ئه‌لسریاوی، پارێزگاری پێشووی بابل و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی حیكمه‌یه و شاندێکی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، هەردوولا باسیان له پێشهاته سیاسی و ئه‌منییەکانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق بەگشتیی كرد و تیشکیان خستە سەر باردۆخی هەنووکەیی ناوچەکە.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، ئاماژە بەو بابه‌ت و پرسانه درا، كه په‌یوه‌ستن به ئه‌رك و ئه‌دای حكومه‌تی خۆجێیی و ئەرکە گشتییەکانی حکومەتی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ بەرامبەر بە پارێزگاكان، هاوكات گفتوگۆ لە بارەی به‌رده‌وامی پڕۆژەکان و پەرەپێدانی سنووری پارێزگای هەولێر کرا و جه‌خت له سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به‌هاوڵاتیان كرایه‌وه.