پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە نەقیب و ئه‌ندامانی سەندیکاى جیۆلۆجیانی کوردستان کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە نەقیب و ئه‌ندامانی سەندیکاى جیۆلۆجیانی کوردستان کرد
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2024.2.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به ئاماده‌بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار و خه‌سرۆ غازى، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە فەرمان عبدالرزاق، نەقیبی سەندیکای جیۆلۆجیانی کوردستان و ئه‌ندامانی دیکە سەندیکا کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، باسی له بایه‌خ و گرنگی ئه‌رك و كاره‌كانی سەندیکای ناوبراو كرد، كه ده‌توانن رۆڵی به‌رچاوویان هەبێت و به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه داکۆکی لە مافى جیۆلۆجیانى کوردستان بکەن و شوێن په‌نجه‌یان دیاربێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، نەقیب و ئه‌ندامانی سەندیکای جیۆلۆجیانی کوردستان، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان كرد بۆ پێشوازیکرن لێیان و پاڵپشتى و هاریکارى پارێزگای هەولێر بۆ سەندیکاکەیان.