هەولێر … کرنەوەی مزگەوتی حاجی ئازاد لە ماس ستی

هەولێر … کرنەوەی مزگەوتی حاجی ئازاد لە ماس ستی

هەولێر …
کرنەوەی مزگەوتی حاجی ئازاد لە ماس ستی

شەوی شه ممه رێکەوتی 24-2-2024 بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ و د. عەبدولڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایان و حاجی تەیب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج وعومڕە و مامۆستایانی ئایینی و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی لە مەراسیمێکی شایستەدا مزگەوتی حاجی ئازاد لە ماس ستی کرایەوە کە لە هەمان کاتدا قوتابخانەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزی لە خۆ گرتووە .
لەو رێورەسمەدا چەندین وتار پێشکەش کرا، کە گوزارشتیان لە ئاشتەوایی ئاینی لە هەرێمی کوردستان و بەخشندەیی و خودا پەرستی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی دەکرد.