پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمانی
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمانی
بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری توركمانی، پیرۆزبای ئاراستەى سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانى توركمان دەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە مایەی گەشەپێدانی زیاتر كولتوورى پێکەوە ژیانی نێوان پێكھاتە ئاینی و نەتەوەییەکان و دەرفەتێکی باشتر بۆ بەرەوپێشچوونی کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی.
دووبارە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری توركمانی پیرۆزبێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2024.2.25