لە عەنکاوا.. سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی کەنیسەی خاچی پیرۆزی ئەرمەنە ئەرسۆدۆکسەکان کرد

لە عەنکاوا.. سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی کەنیسەی خاچی پیرۆزی ئەرمەنە ئەرسۆدۆکسەکان کرد

لە عەنکاوا..
سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی کەنیسەی خاچی پیرۆزی ئەرمەنە ئەرسۆدۆکسەکان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچشەممە 2024.2.29، ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆكی ئەرمینیا، سەردانی کەنیسەی خاچی پیرۆزی ئەرمەنە ئەرسۆدۆکسەکان کرد و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و رامی عودیش، قائیمقامی عەنکاوا و ژمارەیەکی دیکە لە پیاوانی ئاینی پێشوازی لێکرا.

سەرۆكی ئەرمینیا لەسەردانەکەیدا، ستایشی پێشكەوتن و ئارامیی هەرێمی كوردستانی كرد و ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان بەرز نرخاند و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە گرنگی بە ئەرمەنەکان دەدات.

جێگەی باسە، لە هەرێمی کوردستان پێنج کەنیسەی ئەرمەنەکان هەن، کە چواریان لە پارێزگای دهۆکن، لە عەنکاواش لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوژمەی (5 ملیار و 242 ملیۆن دینار)، کەنیسەی خاچی پیرۆز بۆ ئەرمەنە ئەرسۆدۆکسەکان، لەسەر رووبەری پێنج هەزار و 309 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە.