وەزیرانی تەندروستی عێراق، گەیشتە هەولێر
وەزیرانی تەندروستی عێراق، گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.3.6، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی تەندروستی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیانکرد لە د. صالح مهدى الحسناوى، وەزیری تەندروستی عێراق و شاندێکى یاوری.
ئامانج لە سەردانەکەی وەزیرى تەندروستى عێراق بۆ هەولێرى پایتەخت لە پێناو هەماهەنگی و پاڵپشتیکردنی زیاترى کەرتی تەندروستیە لە هەرێمى کوردستان.