لە هەولێر .. کۆنفرانسى نێودەوڵەتى (بۆ زانستە بایۆپزیشکی و تەندروستییەکان) بەڕێوەچوو
لە هەولێر ..
کۆنفرانسى نێودەوڵەتى (بۆ زانستە بایۆپزیشکی و تەندروستییەکان) بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.3.6، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئەمیندارانی ژمارەیەک لە زانکۆ ئەهلیەکانى هەرێم و عێراق و توێژەران و پسپۆڕ و مامۆستایان و پزیشکان، بەئامانجی بەرەوپێشبردنی بواری تەندروستی و پزیشكی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، لەلایەن زانکۆی جیهان و زانکۆی وارشۆی ژیان و کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بابل، کۆنفرانسى نێودەوڵەتى (بۆ زانستە بایۆپزیشکی و تەندروستییەکان) لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشی لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە و لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس كرد و ئومێدی سەرکەوتنى بۆ خواستن، هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە بە گرینگیەوە لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکانی زانکۆکان دەڕوانێت و ئەم جۆرە کۆنفڕانسانە دەبێتە ھۆی لە یەکتر نزیکبوونەوەی زياترى ئەکادیمیستان و گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوونیان لەسەر بابەتە زانستیەکان و ھاوبەشیکردنی یەکتر لە پڕۆژەکانیان و بەرەو پێشبردنى بواری تەندروستی و پزیشكی لە هەرێمی كوردستان.