لە هەولێر .. بەبۆنەى یادەکانى ئادار و نەورۆز کەرنەڤاڵى سەرجەم پەروەردەکان ئەنجامدرا

لە هەولێر .. بەبۆنەى یادەکانى ئادار و نەورۆز کەرنەڤاڵى سەرجەم پەروەردەکان ئەنجامدرا

لە هەولێر ..
بەبۆنەى یادەکانى ئادار و نەورۆز کەرنەڤاڵى سەرجەم پەروەردەکان ئەنجامدرا

ئەمرۆ یەکشەممە 2024.3.10، بە ئامادەبوونى د.ئالان حەمەسەعێد، وەزیری پەروەردە و ئومێد حۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و لقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە و بەڕێوەبەرانى سەرجەم پەروەردەکانى سنوورى پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکى تر لەبەرپرسان و سەرپەرشتیارانى پەروەردەیی و مامۆستایان و قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکان، بە بۆنەى ڕۆژى جلى کوردى و یادەکانى ئادار و نەورۆز، لە پارکى شانەدەر، کەرنەڤاڵێکى بۆ سەرجەم پەروەردەکانى سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى هەولێر ئەنجامدا.

لە کەرنەڤاڵەکادا، پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و قوتابیانى بەشداربووى کەرنەڤاڵەکە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.

جێگەی باسە، لە کەرنەڤاڵەکەدا، چەندین تابلۆى هونەرى و کاری دەستی قوتابیان و ئۆپەرێت و سردوو و پارچە میوزیک و هۆنراوە لەلایەن قوتابخانەکانەوە پێشکەشکران و بەم کارە هونەریانە توانا و سەلیقە و بەهرەی قوتابیان خرایە ڕوو.