پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان به‌ گشتیی و هەولێری پایتەخت به‌ تایبه‌تی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان ده‌كه‌ین.

لە خودای گەورە داواکارین ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان و خێر و خۆشی بۆ هەوموو لایەک.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و بەو هیوایەى ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.

ئومێدخۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.4.9