له‌ ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و هه‌ولێرێكی پایسكڵ دۆست) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكڵسواری به‌ڕێوه‌چوو

له‌ ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و هه‌ولێرێكی پایسكڵ دۆست) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكڵسواری به‌ڕێوه‌چوو

له‌ ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و هه‌ولێرێكی پایسكڵ دۆست) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكڵسواری به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11-7-2024 به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر سه‌رباز شێخ نه‌جیب راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و دكتۆر نیاز تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی (شاره‌وانی، هاتووچۆ و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ و رێگه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌ندازیاران)، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌ ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و هه‌ولێرێكی پایسكڵ دۆست)، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكڵسواری له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ خرایه‌ڕوو و كه‌ خزمه‌تێكی ته‌واو به‌ ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات و هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌واش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و رێگه‌خۆشكه‌ریش ده‌بێت بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌.
بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی تایمه‌تمه‌ند و راوێژكاری ئه‌ندازیاری له‌ پارێزگای هه‌ولێر پێكهێندراوه‌‌ و به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ لێژنه‌كه‌ ورده‌كاری چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی‌ ئاماده‌ كردووه‌‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی سیمینارێكه‌وه‌ گفتوگۆی زیاتری له‌باره‌وه‌ كرا و شرۆڤه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كرا.
داواشكرا سوود له‌ ئه‌زموونی پاریس وه‌ك ده‌سته‌خوشكی شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها وڵاتی هۆڵه‌ندا وه‌ك دوو ناوچه‌ی پێشه‌نگ له‌ به‌كارهێنانی پایسكڵ وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه‌ شاری هه‌ولێر وه‌ك شارێكی بازنه‌یی له‌باره‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكڵسواری، له‌كاتی ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان و وه‌رگرتنی سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌كان، پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.