هه‌ولێر ... توركیا خوازیاره باشترین پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی و په‌روه‌رده‌ییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت
هه‌ولێر ...
توركیا خوازیاره باشترین پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی و په‌روه‌رده‌ییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11-7-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر کرد، لە دیدارەکەدا پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای پیرۆزبایی كردن له کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ولاتی توركیا كرده‌وه و پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێری بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی وكه‌لتووری نێوان هه‌ردوو لا ده‌ربڕی...
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر، سوپاسی ئه‌و لێکتێگەیشتن و رۆحیه‌ته هاریكاریه‌ی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه به‌رده‌وام وه‌ك كاره‌كته‌رێكی چاڵاك له سه‌رجه‌م بواره‌كانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه ده‌ینوێنێ، هاوكات خواستی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا له‌وه‌ی خوازیاری ئەوەن باشترین پەیوەندیی و ئاڵ‌وگۆڕیان لە بواره جۆراوجۆرەکاندا به‌تایبه‌ت له سێكته‌ره‌كانی ئابووری و بازگانی و په‌روه‌رده‌یی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت.