پارێزگاری هه‌ولێر سكێچی ئاماده‌كراوی سێ ره‌هه‌ندی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر سكێچی ئاماده‌كراوی سێ ره‌هه‌ندی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11-7-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له مافپه‌روه‌ر هاوڕێ ئیحسان خه‌یات به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێر و دهۆكی مانگی سووری عێراقی و خانزاد مام وسو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و دكتۆر شوان خۆشناو مامۆستا له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / به‌شی مێژوو، سكێچی ئاماده‌كراوی سێ ره‌هه‌ندی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه، كه له چوارچێوه‌ی نووسینه‌وه و ئاماده‌كردنی كتێبێك له‌باره‌ی ته‌واوی سه‌رده‌مه مێژووییه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاماده‌كراوه.
سكێچه سێ ره‌هه‌ندییه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له به‌شه‌كانی مێژوو، شوێنه‌وار و ئه‌ندازیاری ئاماده‌كراوه و باس له مێژووی نزیكه‌ی 2500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری شاری هه‌ولێر و قه‌ڵاكه‌ی ده‌كات.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر پاڵپشتی ده‌كرێت و بریتییه له نووسینەوەی كتێبێكی دیكیۆمێنتكاری له‌باره‌ی مێژووی شارێكی زیندووی وه‌ك هه‌ولێر و گرنگترین بەڵگەنامە مێژووییه‌كان له خۆ ده‌گرێت و ده‌بێته سەرچاوەی سەرەکی تۆماركردن و ناساندنی ئه‌و مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه ئه‌و شاره هه‌یه‌تی.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشی له ئاماده‌كارانی ئه‌م سكێچه كرد، كه چیرۆكی هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ری شاری هه‌ولێر باس ده‌كات و قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی ژیان له‌و شاره و چۆنییه‌تی گه‌شه‌كردنی خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌موو پشتگیرییه‌كی پارێزگای هه‌ولێری بۆ پڕۆژه‌ی هاوشێوه خسته‌ڕوو، كه خزمه‌ت به مێژووی زیندووی ئه‌و شاره ده‌كات و داواشیكرد ئه‌كادیمستان و رۆشنبیران هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ ناساندن و خستنه‌ڕووی ته‌واوی لایه‌نه شاراوه‌و باسنه‌كراوه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه هه‌زاران ساڵه ئه‌و شاره لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه ژیانه و كتێبه‌كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێته‌ڕوو.