هەولێر.. پێشوازی لە شاندێکی دیپلۆماسی کرا

هەولێر.. پێشوازی لە شاندێکی دیپلۆماسی کرا

هەولێر.. پێشوازی لە شاندێکی دیپلۆماسی کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە حەرا محەممەد حەمید ئەلدەراغ کونسوڵی پێشووی عێراق لە وڵاتی مەغریب و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا پارێزگاری هەولێر جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکان و گرنگی بوونی نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەولێر کاریگەری لەسەر ئاستەکانی ئابووری سیاسی کردەوە.
شاندی میوانیش سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتیان بەرز نرخاند.
جەختیش لە گرنگیدان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و وڵاتان لەگشت بوارەکان کرایەوە.