چاککردنەوەی چاڵ و شکست و قیڕتاوکردنی شەقامەکان بەردەوامە
چاککردنەوەی چاڵ و شکست و قیڕتاوکردنی شەقامەکان بەردەوامە
لە چوارچێوەى گرنگیدان بۆ بنیاتنان و دروستکردن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانەکان و هەنگاونان بە ئاراستەی گەیاندنى خزمەتگوزاریى پێویست و دەستى ئاوەدانى لە نێوان شار و دەرەوەى شار، و لە پێناو باشترکردنى هاتووچۆى شوفێران و هاوڵاتییان، لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سێبیران بە هاوکاری تیمەکانى چاککردنەوەی ڕێگاوبانی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، دەستکراوە بە قیڕتاوکردنەوە و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی ڕێگایی سەرەکی سێبیران.