دارتوو... دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامى سايدى دووەمى ناوچەی پیشەسازی
دارتوو...
دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامى سايدى دووەمى ناوچەی پیشەسازی
لە چوارچێوەى گەیاندنى خزمەتگوزارییە پێویستیەکان و لە پێناو بنیاتنان و دروستکردن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانەکان و هەنگاونان بە ئاراستەی گەیاندنى خزمەتگوزاریى پێویست و دەستى ئاوەدانى لە نێوان شار و دەرەوەى شار، بە گوژمەى (327 ملیۆن دینار)، دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامى سايدى دووەمى ناوچەی پیشەسازی لە سنوورى سەرۆکایەتی شارەوانی ناحییەى دارەتوو.
پرۆژەکە بریتیە لە 1320 م درێژى شەقام و ڕێکخستن و ڕاخستنى بەردى شكاو لەگەل قيرتاو كردنى شه قامەكه و دانانى ئاوەڕۆى لوولەیى تيره(90)سم به درێژى 650 مه تر،
بەتەواوبوونى پڕۆژەکە، پاڵەپەستۆى ئاستەنگى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل له سەنتەری ناحییەى دارەتوو كەم دەکاتەوه و ئاسانکارى زۆر پێشکەش بە هاولاتییان دەکات.