پارێزگاری هەولێر سەردانی یاریزان و ئهستێرهی دیاری کوردستان "دیار ڕەحمان"ی کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی یاریزان و ئهستێرهی دیاری کوردستان "دیار ڕەحمان"ی کرد
ئەمڕۆ شەممە 2024.7.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەری خدر مەنتک، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لە نەخۆشخانەی میهرەبانی تایبەت، سەردانی یاریزانی پێشووی یانهی ههولێر "دیار ڕەحمان"ی کرد.
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندرویستی و ڕێرەوەى چارەسەرە پزیشکیەکانى پرسی و وەک پارێزگای هەولێر تێچووی چارەسەرییە پزیشکیەکانی گرتەئەستۆ و دەستخۆشی لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەش کرد بۆ ڕێرەوە چارەسەرییەکانی، خانەوادە و کەس و کارەکەشی دڵنییا کردەوە، هەرچی لە توانادابێت بۆ چارەسەرکردنی ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە، دیار ڕەحمان، ئەستێرە و یاریزانی دیاری کوردستان، پێشتر لە ریزی هەریەك لە یانەكانی هەولێر و برووسك یاریی كردووە و لە ریزی هەڵبژاردەی كوردستانیش بەشداری لە پاڵەوانیەتیی كۆنیڤای هەرێمەكان كردووە، لە ساڵی 2018 تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن و كتوپڕ بووە، ماوەیەک لەمەوبەریش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەوانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا کرا.