ئاگاداریه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ به‌شداربووانی دوكانه‌كانی بازاری سپی

ئاگاداریه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ به‌شداربووانی دوكانه‌كانی بازاری سپی

سه‌رجه‌م به‌شداربووانی دوكانه‌كانی بازاری سپی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا پارێزگای هه‌ولێر له‌ رێكه‌وتی 15_ 4 _ 2023 ڕۆژی شەممە ، کاتژمێر ١١ یانزەی بەیانی لە ھۆڵی ( میدیا ) ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی دوكانه‌كانی بازاری سپی ده‌كات لە ڕێگای تیروپشکەوە به‌سه‌ر به‌شداربووانی"
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داواكارین له‌ كاسبكارانی خاوه‌ن دوكانه‌كان ئەوانەی کە قیستی سێیه‌می پارەی دوکانەکانیان داوەتە پارێزگا "لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبن و ھەر کاسبکارێک دەبێت ( ناسنامەی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتیمانی و بریکارنامە ئەگەر ھەبوو ) ئامادە بکات .
و سەبارەت بەو کاسبکارانەی کە قیستی سێیەمیان نەداوە ناتوانن بەشداری لە تیروپشکەکە بکەن تاکو قیستەکە دەدەن بە پارێزگا .