پارێزگاری هەولێر سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوای سەرۆک کۆماری پێشووی ئیتاڵیا ده‌گه‌ێنێته کونسولگەری ئیتاڵیا
پارێزگاری هەولێر سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوای سەرۆک کۆماری پێشووی ئیتاڵیا ده‌گه‌ێنێته کونسولگەری ئیتاڵیا
ئێواره‌ی ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 26/9/ 2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەشداری رێ و رەسمی سەرەخۆشی کرد کە لە لایەن کونسولگەری ئیتاڵیا بۆ کۆچی دوای جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ لە هوتێل رادیسۆن لە گوڵان تاوه‌ر رێکخرابوو
پارێزگاری هەولێر له رێگه‌ی کونسولگەری ئیتاڵیا بەناوی خۆی و خه‌ڵكی هه‌ولێره‌وه پەرۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە گه‌ل و حکومەت ئیتالیا...
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه گه‌لی كوردستان پاڵپشتی حكومه‌تی ئیتالیا له‌بیر ناكات كه له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش پاڵپشتیان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
جێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ له ساڵه‌كانی (٢٠٠٦ – ٢٠١٥) سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا بوو. هاوكات شۆرشگێرێكی ناسراوی میللی بوو" بۆیه به‌لای خه‌ڵكی ئیتالیا و ته‌نانه‌ت ركابه‌ره‌كانیشی له ده‌سه‌ڵات كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست و رێزلێگیراو بوو.