بۆ بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی دیاری وەرزشیی شارەکەمان ( تاهیر سابیر خۆشناو )
بۆ بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی دیاری وەرزشیی شارەکەمان ( تاهیر سابیر خۆشناو )
بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی وەرزشیی ناسراوی شاری هەولێر و سەرۆکی پێشووی یانەی هەولێر ( تاهیر سابیر خۆشناو )ـمان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو، ژیانی خۆی پێشکەش بە وەرزش کرد، جگە لەوەی پاڵەوانی پێشووی ئاسیا بوو لە یاریی بەرزکردنەوەی قورسایی، یەکێک بوو لە سەرۆکە دیارەکانی پێشووی یانەی وەرزشیی هەولێر و خزمەتێکی زۆری بە یانەکە و هاندەرانی کرد، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و بەرپرسی نووسینگەی وەرزشوانان بوو، لە دەستدانی ئەم کەسایەتییە دڵسۆزە وەرزشییە، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی وەرزشیی لە شارەکەمان و کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هاوڕێیان و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان دەکەین.
لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر