لەھەولێر ڕێوڕه‌سمی یادی قوربانیانی سوپای به‌ریتانیا له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌رز ڕاگيرا
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.11.13، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانی حکومەتى هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و نێردە دیپلۆماسیەکان، کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لەھەولێر ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی قوربانیانی سوپای به‌ریتانیای له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م سازدا.