بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.11.23، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و نوێنەرانی فەرمانگە خزمەتگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان ستافى كۆمپانیایی ماپکۆم، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پرسی لافاو و چۆنیەتی ئامادەکارییە پێشوەختەکان ئەنجامدرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، تیمێک لە ئەندازیاران و شارەزایانی کۆمپانیایی ماپکۆم پرێزنتەیشنێکی زانستی و وردیان پێشکەش کرد، بە پشتبەستن بە داتا و نەخشەی تۆپۆگرافی، تیشک خرایە سەر سەرجەم ئەو ناوچە و گەڕەکانەی کە هەستیارن و ئەگەری دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت، هەروەها میکانیزم و ڕێگەچارە زانستییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکان پێش هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین خرانە ڕوو.

لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئەندازیاران، شارەزایان و ستافی کۆمپانیا و فەرمانگە حکومیەکان کرد بۆ ئەو توێژینەوە زانستی و ئامادەکارییە وردانەی ئەنجامیان داوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و پێویستە سەرجەم فەرمانگەکان بە هەماهەنگییەکی تەواوەوە هەموو ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بکرێت.