لە هەولێر .. نۆیەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە

لە هەولێر .. نۆیەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە

لە هەولێر ..
نۆیەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.11.23، بە ئامادەبوونى، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، د.محەمەد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێم و سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و نێردەی وڵاتان و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان و پیاوانى کار، لە پیشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێری پایتەخت بە بەشدارى چەندین وڵات و کۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێنەری کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک و ئاژەڵداری بیانی و ناوخۆیی نۆیەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە.

ئامانج لە كردنەوەی پیشانگاکە، زیاتر ئاشناکردنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان و ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەكانە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەو هاوڵاتیە بیانیانەی كە سەردانی ئەم پێشانگایە دەكەن، بەمەبەستی دروستكردنی بازاڕێکی نێودەوڵەتی بۆ بەبازاڕکردنی بەروبومی جوتیاران و ئاشناکردنی بەرهەمەکانیان بە ڕووی جیهان.