پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنیان سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانى کرد
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 1ى شوباتى 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى ئەندازیار عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندێکى یاوەریان، بەبۆنەی(27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانى کرد.
وێڕاى پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، پارێزگارى هەولێر جەختى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندیەکان و ھەماھەنگی پارێزگاى هەولێر لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.