لە هەولێر.. پێشانگایەک بۆ پاڵپشتی و هاندانی کاری دەستی مندڵان و لاوانی بەهرەمەند کرایەوە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.11.10، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەکی تر لە ئامادەبووان، پێشانگای پرۆژەی پاڵپشتی دەرونی و بنیادنانی توانای منداڵان و لاوان لە فاملی مۆڵ کرایەوە.
جێگەی باسە، ئامانج لە ڕێکخستنی پیشنگاکە، هاندانی کاری دەستی مندڵان و لاوانی بەهرەمەند بوو، کە بە دەست رەنگی خۆیان چەندین کەرەسەی جوان و نایابیان دروستکردبوو و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووانی پیشەنگایەکە.