ئەمشەو هەولێر: بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار دینار 100 قوتابخانە نۆژەن دەکرێتەوە …

ئەمشەو هەولێر: بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار دینار 100 قوتابخانە نۆژەن دەکرێتەوە …

ئەمشەو رێکەوتی 2022.12.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەى میدیای لەسەر شەقامى 30 مەترى بەسەرکردەوە.
شایەنی باسکردنە دوای رەزامەندی رێزدار سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان،
بەڕێوە بەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولیر بە گوژمەی (3668596000) سێ ملیارو شەش سەدوشەست وهەشت ملیۆن و پێنج سەدو نەوەدو شەش هەزار دینار هەڵدەستێ بە نۆژەنکردنەوەی 100 قوتابخانە لەگەل دروستکردنی 86 ژووری خوێندن ، دروست کرددنی 3 هۆل لە سنوری 11 پەروەردەی قەزاکان….
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکان رۆژانە بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێ و لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم قوتابخانەکان بە تەواوەتی ئامادە دەبن بۆ پرۆسەی خوێندنی قوتابیان…