هەولێر: چلەی هونەرمەندی کوردپەروەر باكووری دەكاتەوە…..
ئێوارەی دووشەممە لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێری پایتەختی پێكەوەژیان و ئارامی، رێورەسمێک بۆ چلەی مامۆستا و هونەرمەند باكووری بەرێوەچوو…
لەو یادەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لەبەرپرسانی حیزبی و حکومی و هونەرمەندو ئەدیبان ئامادەیی بوون، فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر تەمەنی هونەری مامۆستا باکوری نمایش کرا، کە گوزارشتی لە شارەزایی و پێشەنگایەتی کوردپەروەرانەی مامۆستا باکوری و هونەرو دەنگی رەسەنی باکوری دەکرد…
بەجۆرێك خودان عەقلیەتێکی هێندە منەوەر بوو، تا کۆچی دوایشی هەوادارانی هەستیان بە جیاکاریەکی شوناسی ئاینی مامۆستا باکوری نەکرد، چونکە ئەو هەمیشە وەك خەمخۆڕێکی نەتەوەیی پەرۆشی فۆلکلۆرو هونەری رەسەنایەتی کورد بوو…
هەر لەو بۆنەیەدا خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی بنەماڵەی مامۆستا باکوری کراو لە لایەن تیپی مۆسیقای باوەجی کۆیە کە خۆی دامەزرێنەری بوو، چەند گۆرانیەکی رەسەنی کوردی مامۆستا باکوری پێشکەشکرا…
شایەنی باسە چل رۆژ لەمەوبەر لە ئێوارهی رۆژی چوارشهممه هونهرمهندی ناوداری كورد مامۆستا ئهندریۆس ئیسرائیل خهمۆ، ناسراو به "مامۆستا باكووری"، لهدایكبووی (5ی تشرینی دووهم/ نۆڤێمبهری 1928) دوای بهسهربردنی تهمهنێك له خزمهتی ئاواز و هونهر و میوزیكی كوردی له تهمهنی 94 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.