پارێزگاری هەولێر: پێویستە تواناکانی لاوان بە هەند وەربگیرێ
پارێزگاری هەولێر: پێویستە تواناکانی لاوان بە هەند وەربگیرێ
ئەمرۆ چوارشەممە 14-12-2022 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو پێشوازی لە مەیسەر نھێلی، سکرتێر یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەتی ( ی ل د ك) کرد…
لە دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر باسی لە ئەزموونی کردارەکی خۆی کردو دووپاتیکردەوە، کەوا پێویستە لاوان خۆیان خاوەن بیری کار بن تاوەکو خودان داھات بەرھەمی خۆیان بن ئەوەش لەسەر بنەمای زیرەکی و لێھاتووییان، کە بە ئەندێشەی داھاتووی خۆیان دەیانەوێت لەئاستێکی باش و خۆش گوزەران دابن …
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی گوت؛ کە ھەموو ئەوانەش خۆڕاگریی و خۆ گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی هەنوکەی هەرێمی کوردستان دەوێت…
هەروەها تاکید لەسەر ئەوەش کرایەوە کە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار، چ لە حکومەت یان حیزب ئافراندنی توێژی لاوان بە هەند وەربگرن و گرنگی بە توانا و ئەزموونەکانیان بدرێت و داواکاریە جدییەکانیان فەرامۆش نەکرێ…