پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە گەنگەشە لەسەر کاری رەسەنی هونەری کوردی دەکەن

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی لە
سەرۆک و ئەندامانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە کرد…
لە میانی دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر ستایشی مێژووی پڕ لە بەرهەمی رەسەنی تیپی باواجی کردو وەك قوتابخانەیەکی دەوڵەمەندی هونەرو گۆڕانی رەسەنی کوردی وەسفیکردن کە چەندین نەوەیان بە هونەری رەسەن گۆشکردووەو ئەرشیفێکی قەبەیان بۆخۆیان تۆمار کردووە.
لە بەرامبەردا سەرۆك و ئەندامانی تیپی مۆسیقای باواجی وێرای سوپاسی زۆریان بۆ پێشوازی پارێزگاری هەولێر، باسیان لەکارو بەرنامەی ئایندەی تیپی مۆسیقای باواجی کردو چەند داواکاریەکیشیان بۆ سەرخستنی ئەجندای کارەکانیان خستە روو، لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەڵێنی سەرخستنی بەرنامەو کارە هونەرییەکانیان پێدرا…