بەردى بناغەى( 2 )پڕۆژەى خزمەتگوزارى دروستکردنى ئاوەڕۆ و شەقام لە کەسنەزان دانرا

بەردى بناغەى( 2 )پڕۆژەى خزمەتگوزارى دروستکردنى ئاوەڕۆ و شەقام لە کەسنەزان دانرا

بە گوژمەی (503 ملیۆن و 850 هەزار دینار) بەردى بناغەى( 2) پڕۆژەى خزمەتگوزارى دروستکردنى ئاوەڕۆ و شەقام لە کەسنەزان دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.26، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى شارەوانى کەسنەزان، بە گوژمەى (503 ملیۆن و 850 هەزار دینار)، لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و 15%ى داهاتى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، بەردی بناغەی( 2 )پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزارى لەکەسنەزان دانرا، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
1- بە گوژمە (370 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، دروستکردنى ئاوەڕۆ و شەقام لەسنوورى شارەوانى کەسنەزان.
2- بەگوژمەى (133 ملیۆن و 850 هەزار دینار) لەسەر 15%ى داهاتى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان،دروستکردن و قیڕتاوکردنى چەند شەقامێک لە گەڕەکەکانى خۆڕاگر و( 1) ى شوبات لە کەسنەزان.