بەرز و پیرۆز بێت یادی 100 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، شاری خۆشەویستی و ئاشتی، قەڵای بەرز و پڕشکۆی پێکەوە ژیان و یەکترقەبوڵکردنی ئاینی، جوانترین پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەکەمان بە تایبەتی و سەرجەم کوردستانیان بە گشتیی دەكەین، هیواخوازین هەمیشە هەولێری سەربەرز بە گەشاوەیی و جوانی و ئاوەدانی و ئارامی بمێنێتەوە.
هەولێری سیمبولی ئاوەدانی و ئارامی و هەڵگری ئاڵای بەیەکەوە ژیان و تەبایی و برایەتی، بە درێژایی مێژووی ھەزاران ساڵی سەرتۆپكی مقاوەمەت و پێشەنگی ئازادیخوازی و خۆڕاگری و بەرگری بووە لە مافە ڕەواکانی گەلەكەمان و سەرقافڵەی قوربانیدان و خەبات بووە بۆ ئازادی و لانكەی شۆڕش و شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە، ھەولێر شوێن و پێگەی زانایانی ئاینی و مەڵبەندی پێگەیاندی كەڵە شاعیران و نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان بووە، بۆیە هەر کورد و کوردستانییەک لە هەرشوێنکی دونیا بێت شانازی بە هەولێری پایتەختی کوردستان دەکات.
دەخوازین خودای گەورە دەرفەتمان بدات 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، بکەین بە هەوێنی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی پتر و خزمەتكردنی زیاتری هاوشاریانمان،
ئه‌وڕۆ کاتێک یادی 100 ساڵه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ولێر ده‌که‌ینه‌وه، ده‌چینه خزمه‌ت مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی ئه‌و شاره‌ی هه‌ر به‌هه‌ڵوێست و به‌پێوه و به‌مه‌ردی و سه‌ربه‌رزی ژین و ژیانیکردووه.
هه‌ولێر، ناوێکی پڕ به باڵای خه‌ڵک و خاکێکی ڕه‌سه‌ن و خاک وویست و ئامێزێکی میهره‌بانی مرۆڤایه‌تیه و هه‌ر به‌و ناو و ناونیشانه‌ش وه‌ک مناره‌که‌ی سه‌ربه‌رز و وه‌ک قه‌ڵاته‌که‌شی سینگ و به‌رۆک فراوان ده‌مێنێته‌وه.
جارێكی دیكە 100 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر لە خۆمان و دانیشتوانی خۆشەویستی شارەکەمان و هەموو کوردستانیان پیرۆزبێت.
هه‌ولێر هه‌ر هه‌ولێره و هه‌ر هه‌ولێری نیشتمان په‌روه‌ران ده‌بێ.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.4.12