لە هەولێر... دیداری جینۆساید کورد، دەرفەتەکانی ناساندن و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان، بەڕێوەچوو
هەینی 2023.4.14، لە یادی (35)مین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلەكەمان، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە وەزیران و پەرلەمانتارانی عێراقی و کوردستان و کونسڵی گشتیی وڵاتان لە هەولێر و پسپۆڕانی ئەکادیمی، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، دیداری ( جینۆساید کورد، دەرفەتەکانی ناساندن و قەرەبووکردنەوەی قوربانییان) لە لایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.