پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق و یونیسێڤ كۆبوونه‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق و یونیسێڤ كۆبوونه‌وه
ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 4_6_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و یونیسێڤ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای به‌خێرهێنانی شانده هاوبه‌شه‌كه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه" كه پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی بووه‌ته بابه‌تێكی جددی و پێویسته به زووترین كات هه‌نگاوی كرداره‌كی بۆ بهاوێژرێت، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ئه‌نجامدراوه، ته‌نیا ده‌ربازبوونه له قه‌یرانی كه‌م ئاوی، بۆیه وه‌ك شاری هه‌ولێر" كه به‌رده‌وام له فراوانبووندایه، پێویستمان به پڕۆژه‌ی ستراتیژی وه‌به‌رهێنانی ئاوی پاك هه‌یه، تاكو ئاوی ژێر زه‌وی زیاتر فشاری نه‌كه‌وێته سه‌ر.
گوتیشی: "كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه و ته‌وژمی گه‌رما ده‌ستیپێكردووه و پێداویستی هاووڵاتیانی هه‌ولێریش بۆ ئاوی پاك زیادیكردووه".
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر هیوای خواست، یونیسێڤ و وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند له حكومه‌تی عێراق، بتوانن ئالته‌رناتیڤ بۆ ئه‌م كێشه جددییه‌ی ئاو بدۆزنه‌وه و په‌له‌ش له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شانده‌كه باسیان له‌وه كرد، كه ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی ناوه‌نده كێشه و گیرگرفته‌كانی هه‌موو شاره‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌م داواكارییه‌ی پارێزگای هه‌ولێریش داوایه‌كی ره‌وای نیشتمانییه و پێویسته چاره‌سه‌ری جددی بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها جێگری پارێزگاری هه‌ولێر مه‌سعود كاڕه‌ش ئاماژه‌ی به لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌م ئاوی له هه‌ولێر كرد، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه پێویسته كۆبوونه‌وه‌كان چاره‌سه‌ری دیراسه‌تكراوی به‌په‌له‌ی قه‌یرانی ئاو له‌هه‌ولێر بكات" چونكه به داتا‌و به‌دواداچوونی زانستی راپۆرته‌كان ده‌خرێته به‌رچاو...
جێی باسه هه‌ریه‌ك له جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێر زه‌وی و به‌رپرسی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.