به مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن" ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر" سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد
به مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن" ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر" سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد
ئێرڤن هیكس: له ماوه‌ی كاركردنم له‌هه‌ولێر" كه‌شێكی وام بۆ ره‌خسا بوو، هه‌ستم به جیاوازی نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ماڵی خۆم
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری كرد، كه به مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كردبوو.
له دیدارێكدا ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا ، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له‌هه‌ولێر كه‌شێكی وای بۆ ره‌خسا، كه هه‌ستی به جیاوازی نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ماڵی خۆی، هاوكات په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خودی پارێزگار به دۆستایه‌تی تایبه‌تمه‌ند وه‌سفكرد، به‌جۆرێك له زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا به‌رده‌وام بیروڕای سه‌رپێیان به‌یه‌كه‌وه ئاڵوگۆڕكردووه، به‌تایبه‌ت له بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز كه زۆر شانازی به پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ كورد به درێژایی مێژوو وێستگه‌یه‌كی داكۆكیكاری بووه، له به‌رامبه‌ریشدا گه‌لی كورد به ده‌نگێكی زوڵاڵ سه‌رباری هه‌موو مه‌ترسییه‌كان، داكۆكی له دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش كرد له‌وانه: بیروڕایان ده‌رباره‌ی گرنگی سازانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و فۆڕمه‌كانی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی 80 و 70ـی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها پرسی میدیا ئازاد ئاڵوگۆڕ كرد و له زۆربه‌ی خاڵه‌كاندا بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوون كه خزمه‌ت به پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت.
ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پیرۆزبایی له ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ولێر و ناشفێڵ كرد و به هه‌نگاوێكی پڕ بایه‌خی وه‌سفكرد، له به‌رامبه‌ریشدا پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی كردن كه وه‌ك تیمی كونسوڵگه‌ری هاوكاری ته‌واوی ئه‌م پرۆسه‌یه بوونه.
له كۆتایشدا هه‌ریه‌ك له كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا و پارێزگاری هه‌ولێر، دیاری و یادگارییان ئاڵوگۆڕ كرد.