پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له كونسوڵی فه‌ره‌نسا به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات
پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له كونسوڵی فه‌ره‌نسا به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له رۆدۆلف ریچارد كونسوڵی فه‌ره‌نسا به‌وه‌كاله‌ت كرد...
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه ئاڵوگۆركردنی بیروڕا بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌شاری هه‌ولێر" له‌م رووه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر وێرای به‌خێرهێنانی شانده‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا بۆ گه‌لی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خه‌و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پاڵپشتی كردنه له پرۆژه بیانییه‌كان" بۆیه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی رێسا‌و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان بێت پاڵپشتی ده‌كه‌ین و وه‌ك پارێزگای هه‌ولێریش هاوكارو رێنشانده‌ر ده‌بین بۆ سه‌رخستنی هه‌موو ئه‌و جۆره پرۆژانه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆدۆلف ریشارت كونسوڵی فه‌ره‌نسا به‌وه‌كاله‌ت" سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ هه‌موو ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی له تێمی پارێزگا بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كان فه‌راهه‌می كردووه ...