دروستکردنەوەى هەردوو هۆڵى گەل و هۆڵى زەردى شارى هەولێر ڕەزامەندى دروستکردنەوەیان درا

دروستکردنەوەى هەردوو هۆڵى گەل و هۆڵى زەردى شارى هەولێر ڕەزامەندى دروستکردنەوەیان درا

دروستکردنەوەى هەردوو هۆڵى گەل و هۆڵى زەردى شارى هەولێر ڕەزامەندى دروستکردنەوەیان درا

ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیدا بەگەڕاندنەوەى دروستکردنى هەردوو پڕۆژەى (هۆڵى گەل و هۆڵى زەرد) بۆ سەر پارێزگاى هەولێر، کە لە هۆڵە هەرە دیار و بە ناوبانگەکانى شارى هەولێرن و یاد و یادەوەرى پایتەختى هەرێمى کوردستانن و چەندین کارى شانۆیی و ئاهەنگى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پاڵەوانیەتى وەرزشیان لێ نمایش کراوە و بەشێکن لە مێژووى شارەکەمان. لە ئێستاشدا دەستکراوە بە ئامادەکارى بۆ ڕێکارەکانى دابینکردنى بودجە و ڕێکخستن و دیزانى پڕۆژەکان و لە ئایندەیەکى نزیکیشدا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى هەردوو پڕۆژەى دروستکردنەوەى هۆڵى گەل و هۆڵى زەرد.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.8.9