کتێبی "پەرەپێدان و کارگێریی جۆریی لە قوتابخانە" ناسێنرا

کتێبی

کتێبی "پەرەپێدان و کارگێریی جۆریی لە قوتابخانە" ناسێنرا

سێشەممە 2023.8.8 بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی پارتی و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیاران و پسپۆرانی بواری پەروەردەیی و نووسەر و رۆژنامەنووسان، لە ڕێورەسمێکدا، پەرتووکی "پەرەپێدان و کارگێریی جۆری لە قوتابخانە" لە ئامادەکردن و وەرگێرانی نووسەر " سەدرەدین زرار خۆشناو" ناسێندرا.