بەبۆنەى یادى لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) دار چێندرا
بەبۆنەى یادى لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) دار چێندرا
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محمد (درودى خواى لە سەربێت)، لەپێناو جوانكردن و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شار، ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.9.27، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم و د.عەبدوڵڵأوەیسى، سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکو باخچەکان و بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە پیاوانى ئاینى و بەرپرسانى حکومى و هاوڵاتییان، ئەندازەی پارک و باخچەکان بەهەهاهەنگی ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی 1445 داریان لە دوورگە ناوەندیی شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی (هەولێر - کەرکوک) ناسراوە چاند.
جێگەى باسە، شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی هەولێر - کەرکوک بە نێو بانگە، بەگوژمەی ( 2 ملیار و 162 ملیۆن و 688 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەى بەڵێندەرایەتیەوە دەست بە جێبەجێ کردنی کرا، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە و هەردوو شەقامی سەرەکی 100 مەتری و شەقامی 120 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە ڕۆژى 2023.8.10، لەڕێورەسمێکى شایستەدا کرایەوە.